نەسرین ئەحمەد: لە سنووری سلێمانی 145 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە سنووری سلێمانی 145 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت”.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایگەیاند، لە سنووری سلێمانی 145 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت و تۆنێک گەنمی بەراو بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ تۆنێک گەنمی دێمیش 800 هەزار دینار دیاریکراوە.

وتیشی، جوتیاران دڵنیا دەکەینەوە هیچ گرفتێک بۆ وەرگرتنی گەنم دروست نابێت و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ 10ی حوزەیرانی 2025، سایلۆکانی سنووری سلێمانی کرانەوە و پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد، بڕیارە 12ی حوزەیرانی 2025 لە هەولێر پرۆسەکە دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە. دەستەی گشتیی…
Total
0
Share