کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئامارەکانی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دواین ئامارەکانی سەبارەت بە ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانە بڵاوکردەوە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەم ناویان تۆمارکردووە.

جەمانە گلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆمسیۆن دەرفەتێکی فراوانی داوە بە لایەن و هاوپەیمانێتییەکان بۆ خۆتۆمارکردن ، لەمەودواش ناو تۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تاوەکو ئێستا  249 حزبمان هەیە و 60 حزبیش لە مامەڵەی تۆمارکردندان و 106 حزبیش پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە بەمەبەستی بەشداریکردن.

جومانە گلای دەڵێت، ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان 30 هاوپەیمانێتییە و 10 هاوپەیمانێتی لە مامەڵەی تۆمارکردندان، هەروەها هاوپەیمانێتیی دیکەش هەیە کە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

ڕاشیگەیاند، 186 کاندید خۆیان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیە 162یان سەربەخۆن و لەناو هیچ حزب و هاوپەیمانێتییەکدا نین، چواریشیان لەناو هاوپەیمانێتییەکاندان و 20یشیان لە 11 حزبی جیاوازدان، هەروەها چوار ئێزدی، چوار فەیلی و پێنج سابیئە لەناو کاندیدەکاندان.

باسیلەوەشکرد کە 17ی نیسان دواین بەروارە بۆئەوەی کاندیدەکان خۆیان تۆماربکەن و دوای ئەوە لیستی تۆمارکردن دادەخرێت، کۆمسیۆن کاتی دیاریکراوی خۆی هەیە بۆ تۆمارکردن و ژماردن و هەڵسەنگاندن پاشان پەسەندکردنی لایەن و کاندیدەکان.

وتیشی، “زیاتر لە 70 هەزار ئامێری وردبینیکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنمان هەیە سەرجەمیان نوێن و 63یان کاریان خێراکردنی پرۆسەی دەستخستنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە، هەروەها تیمێکی تایبەت ڕاهێنانیان پێدەکرێت لە کۆی 83 بنکەدا کاردەکەن”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی ناتۆ دۆخی ئەمنیی عێراق تاووتوێ دەكات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share