بۆ یەكەمجار كابینەكەی بایدن دوو بەرپرسی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە

لە یەكەم ڕێوشوێنی لەو شێوەدا لە سەردەمی كابینەكەی بایدن، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دوو لێكۆڵەری ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە تۆمەتی بەشدارییان لە “ئەشكەنجەدان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ” دوو لێكۆڵەری سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە.

ئانتۆنی بلینیكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئەو دوو لێكۆڵەرە هەستاون بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بەشێوەیەكی گەورە، ئەشكەنجەی زیندانییانی سیاسی و زیندانییانی دیكەیان داوە لە ئێران لە ساڵەكانی 2019 و 2020 و مامەڵەی دڵڕەقانە و نامرۆییانەیان كردووە”.

ئەو سزا نوێیانە، هاوكاتی هەوڵەكانە بۆ دانیشتنی ئەمریكا و ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش ئاماژەی بەوەكردووە، “لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە پێشێلی مافی مرۆڤ دەكەن لە ئێران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پوتـ.ـن دا

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیاریداوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤـ.ـلادمـ.ـێر پـوتـ.ـن لە بۆداپۆستی هەنگاریا هەڵبوەشێنێتەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “بڕیارمدا…
Total
0
Share