لە نێو دەریاچەی دەربەندیخان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێك كە خێزانێكی چوار كەسی تێدابووە، گەنجێك گیانی لەدەستدا.
كەیوان ئەحمەد، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دەربەندیخان لە نزیك ناوچەی گەشتیاری شەمێران، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك كە خێزانێكی چوار كەسی بە ڕەگەز عەرەبی تێدا بووە، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ خنكا.
وتیشی، “تائێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام سەرنیشینەكانی دیكەی بەلەمەكە لەلایەن ماسیگرەكانی نێو دەریاچەكەوە ڕزگاركراون”.
بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی باسی لەوەشكرد، ئەو بەلەمەی وەرگەڕاوە لە بنەڕەتدا تایبەتە بە ماسیگرتن نەك گەشتیاری، هەربۆیە لەسەر ئەو ڕوداوە خاوەنی بەلەمەكە دەستگیركراوە.