سوید بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی و راگرتنی کارەکانی لە عێراق دا

حکومەتی سوید بڕیاریدا بە داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق و هەڵپەساردنی کارەکانی تا کاتێکی نادیار، هەروەها بانگهێشتکردنی راوێژکاری کاروباری عێراق لە وڵاتەکەیان بکەن، ئەمەش دوای سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەسەڵاتدارانی سوید بڕیاریاندا باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد دابخەن و خزمەتگوزارییەکانی ڕابگرن تا کاتێکی نادیار، هاوکات بڕیاریاندا بانگهێشتی راوێژکاری کاروباری عێراق بکەن.

تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد، رایگەیاند کە “روونە کە دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەرپرسیارێتییان لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان شکستیانهێناوە”.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە سووتاندنی باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغداد ئیدانەی کرد و داوای دەستپێکردنی “لێکۆڵینەوەی بەپەلە”ی لە رووداوەکە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “حکومەتی عێراق لایەنە ئەمنییەکانی راسپاردووە کە لێکۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن و رێکاری ئەمنیی پێویست بگرنەبەر بە ئامانجی ئاشکراکردنی بارودۆخی رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە و لێپرسینەوەیان بەپێی یاسا”.

ئەمە لەکاتێکدایە سەلوان مۆمیکا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەیەوێت جارێکی دیکە قورئان لە سوید بسوتێنێت، مۆمیکا، پەنابەرێکی عێراقییە لەو وڵاتە، پێشتر لە 28ی حوزەیران کۆپییەکی قورئانی لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم لە جەژنی قورباندا سووتاند.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مێسی-یەوە سۆشیال میدیای ئینتەر مەیامی قەرەباڵغ بووە

بابەتی دواتر

نێیمار وەڵامی یانە داواکارەکانی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share