چین: دژی قۆرخکاری و بە سیاسیکردنی ڤاکسینی کۆرۆناین

وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دژی بە سیاسیکردن و قۆرخکارییە لە پرسی ڤاکسینی کۆرۆنادا و ئێستا چین ڤاکسینی کۆرۆنای بەخشیووەتە زیاتر لە 60 وڵات.

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 7ی ئازار ڕایگەیاند، ” ڤاکسینەکان چەکێکی بەهێزن دژی ڤایرۆسەکە و هیوایەکن بۆ پاراستنی ژیان،  پێویستە خزمەتی هەموو جیهان بکات و سوود بە هەموو مرۆڤایەتی بگەیەنێت لەم چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 60 وڵات ڕێگە بە بەکارهێنانی ڤاکسینی چینیی داوە”.

چین  پێكوتەی  کۆڤیدی- 19 ی  بەخشیووە بە 69 وڵاتی تازە گەشەسەندوو جگە لە هەناردەکردنیان بۆ 43 وڵات ” .

لەسەر ئەو پرسە وەزیری دەرەوەی چین وتویەتی ” هیوامان ئەوەیە  ڤاكسینەكانی چین متمانە و هیوای زیاتر بۆ شەڕی جیهانی دژ بەو ڤایرۆسە  ببەخشن هیوادارین هەموو وڵاتانی بەتوانا ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ دابینکردنی ڤاکسینی پێویست بۆ وڵاتانی دیکە ئەنجامی بدەن ، بە تایبەتی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو  ، بۆ ئەوەی خەڵک لە هەموو جیهاندا توانای بەکارهێنانی ڤاکسینیان هەبێت، ئەو ڤاکسینانەی کە بە ڕاستی سوود بە خەڵک دەگەیەنن”.

عێراق و هەرێمی کوردستان سودیان لە دیارییەکانی وڵاتی چین بینووە کە هەفتەی ڕابردوو ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بۆ ناردن، لە هەرێمی کوردسانیش کوتان بە ڤاکسینەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

لیستی وڵاتانی گەورە زەرەرمەندی كۆرۆنا

بابەتی دواتر

سەرۆككۆمار یاسای “كچان و ژنانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش”ی پەسەند كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن تووشی كۆرۆنا بوو

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تووشی كۆرۆنابووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سپیی ئەمریكا…
Total
0
Share