سەبارەت بە ڕۆژی جلی كوردی پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە ڕۆژی پۆشینی جلی كوردیدا سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران دەتوانن ئەو بەرگە بپۆشن، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە ڕێگە بە سازكردنی ئاهەنگ بدرێت.

ئەمشەو یەكشەممە 7ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری گشت بەڕێوربەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا دەکەین لە ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردی لە 10ی ئازار، گرنگی و بایەخ بەو بۆنە نیشتیمانی و کەلتورییە بدەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەو ڕۆژەدا سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەتوانن بەرگی کوردی بپۆشن، بەڵام بەهۆی خۆپارێزی و ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە، کۆڕ و کۆبوونەوە و ئاهەنگ سازکردن ڕێگە پێدراو نییە”.

پەروەردەكەی سلێمانی داوا دەكات مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

هەموو ساڵێك لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 10ی ئازار وەك ڕۆژی جلی كوردی دیاری كراوە.

بابەتی پێشتر

قاچاخچییەک 80 کۆچبەری فڕێداوەتە ناو دەریاوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. حوسییەکان بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردنەوە، لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران، پۆلیسی راپەڕین وردەکاریی رووداوەکە دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی…
Total
0
Share