قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و تورکیا ئاشکرادەکرێت

ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازیى هه‌ولێر قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان عێراق و توركيا تا كۆتايى ساڵى 2024 ئاشکرادەکات و دەڵێت، 20-25% به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌.

كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، جێگری ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازیى هه‌ولێر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەفدی كۆمه‌ڵه‌ى (TISIAD) و به‌نده‌رى مێرسين، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ئابووریی بەرچاوی هەیە، چ وەك بازاڕێکی سەرەکی بۆ کاڵاکانی تورکیا، یانیش وەك دەروازەیەك بۆ ناردنی کاڵای تورکیا بۆ بەشەکانی تری عێراق، ئەمە سەرەڕای پەیوەندیی دێرین لە نێوان هەردوولا.

وتیشی، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان عێراق و توركيا تا كۆتايى ساڵى 2024، 17 مليار دۆلار بووه‌، 14 مليار دۆلار هه‌نارده‌ى كاڵاى توركى بووه‌ بۆ هه‌موو عێراق، له‌و بڕه‌ش 20-25% به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌.

كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ شارى هه‌ولێر، 1064 لقى كۆمپانياى توركى هه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share