پاپا فرانسیس لە هەرێمی کوردستانە

پاپا فرانسیس کە ڕابەری ڕۆحی زیاتر لە 1.3 ملیار کریستیانە، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار بۆ یەکەم جار لە مێژوودا لەهەرێمی کوردستان دەبێت و نوێژ بۆ کریستیانەکان دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:18 خولەک پاپا فرانسیس گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

پاپا فرانسیس لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەتـی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتیی هەولێر کۆبووەوە.

پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، خالید ئەلبێرت، بەڕێوەبەری کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وتی، “ئەو کەسانەی ناویان نوسیوە بۆ بەشداریکردن لە نوێژکردن لەگەڵ پاپا زیاتر لە 10 هەزار کریستییانن”.

بەڕێوەبەری کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، “پاپا لە هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری نوێژ بۆ مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش 10 هەزار مەسیحی بەشداری لەو نوێژەدا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان بۆ کارئاسانی ناوی ئەو کەسانەیان تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە نوێژەکەدا و کریستیانی هەرێم و عێراقیشیان تێدایە.

سەبارەت بە بەرنامەی سەردانەکەی خالید ئەلبێرت باسیلەوەکرد، “پاپا دێتە هەولێر، دواتر دەچێتە نەینەوا و سەردانی دەشتی نەینەوا دەکات پاشان دێتەوە هەولێر و بە فڕۆکە دەگەڕێتەوە بەغداد و شەو لە باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە بەغداد دەمێنێتەوە، چونکە بەپێی یاسای ڤاتیکان پاپا تەنها دەتوانێت لە باڵیۆزخانەی خۆیان شەو بمێنێتەوە”.

کەمێک بەر لەئێستا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی پاپا فرانسیسی کرد و ڕایگەیاند، “بەگەرمی بەخێرهاتنی پاپا فرانسیس دەکەین، ئەمە سەردانێکی مێژووییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانی تێدایە”.

پاپای ڤاتیکان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پاپا فرانسیس لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا پاپا فرانسیس بە هێڵی کۆپتەر لە هەولێرەوە سەردانی موسڵ دەکات و چاوی بە کریستیانەکانی نەینەوا دەکەوێت و  نوێژی نەشوە لە حوش ئەلبیعە (گۆڕەپانی کەنیسە) بۆ بەرکەوتووانی شەڕ لە موسڵ دەکات دواتر سەردانی قەرەقوش دەکات.

پاپا فرانسیس کەمێک بەر لەئێسیتا گەیشتە موسڵ و لە مەراسیمێکدا لە گۆرەپانی کەنیسە پێشوازیی لێکرا.

وردەکاریی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان

07:15 – جێهێشتنی بەغداد بە ڕێگەی فرۆکەوە بۆ هەولێر.

08:20 – گەیشتنی فرۆکەی پاپا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

08:20 – پێشوازیکردن لەلایەن سەرۆکی هەرێم و کەسایەتییە ئاینیی و مەدەنییەکان.

08:30 – دیداری سەرۆکی هەرێم لە هۆڵی تایبەتی فرۆکەخانە.

09:00 – جێهێشتنی هەولێر بە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە بۆ موسڵ

09:35 – گەیشتنی پاپا بە موسڵ و نیشتنەوەی لە شوێنی مەبەست.

10:00 – نوێژی نەشوە لە حوش ئەلبیعە (گۆڕەپانی کەنیسە) بۆ بەرکەوتووانی شەڕ لە موسڵ.

10:55 – جێهێشتنی موسڵ بە هێلیکۆپتەر بەرەو قەرەقۆش.

11:10 – گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست لە قەرەقۆش.

11:30 – سەردانی پاپا بۆ کۆمەڵگەی قەرەقۆش لە کەنیسەی (حەبل بلا دنس) لە قەرەقۆش، قتاری باوکی پیرۆز ئەنجیلۆس.

12:15 – گەڕانەوەی پاپا بۆ هەولێر.

16:00 – گردبوونەوەی نوێژی قوداس لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری لە هەولێر.

18:00 جێهێشتنی هەولێر بەرەو بەغداد.

19:15 گەشتنی پاپا بە فرۆکەخانەی نێودەوڵیتی بەغداد.

بڕیاریشە پاش گەڕانەوەی بۆ بەغداد، بۆ ڕۆژی دواتر لە فڕۆكەخانەی بەغداد مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ پاپا ڕێكبخرێت، بەر لە جێهێشتنی فڕۆكەخانە و گەڕانەوە بۆ ڕۆما.

بابەتی پێشتر

ستاد بریست 0-3 پاریس سانت جێرمان

بابەتی دواتر

سویسرا.. ڕاپرسییەك قەدەغەكردنی پەچە یەكلایی دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share