عێراق.. پەرلەمان 18 بڕگەی لە پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندكرد

پەرلەمانی عێراق، 18 بڕگەی لە پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندكرد و دەنگدانی لەسەر شەش بڕگەی دواخست.

ئەمشەو پێنجشەممە 4ی ئازار، پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی.

لە كۆبوونەوەكەدا 18 بڕگە لەكۆی 24 بڕگەی پرۆژەیاساكە پەسەندكران، بەڵام دەنگدان لەسەر شەش بڕگەكەی تر دواخران.

دەنگدانەكە بە دەنگی زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامان بەڕێوەچوو، هەریەك لە بڕگەكانی یەكەم، چوارەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، نۆیەم، یازدەیەم، چواردەیەم، پازدەیەم، شازدەیەم، هەڤدەیەم، هەژدەیەم، نۆزدەیەم، بیستەم، بیست و دووەم، بیست و سێیەم و بیست و چوارەمینی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندكران.

هەریەك لە بڕگەكانی دووەم، سێیەم، هەشتەم، دەیەم، دوزادەیەم، سیازدەیەم و بیست و یەكەمی پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دەنگدان لەسەریان دواخرا.

ماوەی دوو ساڵە یاسای دادگای فیدراڵی بووەتە كێشەیەكی یاسای و دەستووری لە عێراق-دا، بەوپێیەی بەشێك لە كاروبارە سیاسی و یاسایی و دیموكراسییەكان، پەیوەستن بە پەسەندكردنی یاسای دادگاكەوە.

بابەتی پێشتر

سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدەن

بابەتی دواتر

کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ناچار دەکرێن نامەیەک دژی حزبەکان بنوسن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share