نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسییەی سلێمان هەڵشۆییەوە

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد تا ئێستاش لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتە لە سکاڵاکارانی دۆسییەی سلێمان هەڵشۆیی بەردەوامە و تا ئێستا 300 کەس وەک سکاڵاکار وتەیان لێوەرگیراوە.

شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە سەرەتای دۆسییەکەوە 52 کەس دەستگیرکرابوون کە تۆمەتباربوون لەو پرسەدا و لەو ژمارەیان 30 کەسیان ماوەتەوە”.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، تا ئێستا 22 کەس بە کەفالەت ئازادکراون کە پێشتر وەک تۆمەتبار لە دۆسییەی سلێمان هەڵشۆییدا دەستگیرکرابوون.

دوای دەستگیرکردنی سلێمان هەڵشۆیی هەزاران هاوڵاتیی سکاڵایان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردبوو و ڕایانگەیاندبوو کە پارەیان داوە بەو کەسە و نەیداونەتەوە.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو کەسێکیان بەناوی “سلێمان هەڵۆشیی” دەستگیرکرد کە مامەڵەی جیاوازی بە پارە و پارچە زەویی و ئۆتۆمبیل و زێڕی هاوڵاتییانەوە کردبوو، دواتر ڕاگەیەندرا کە 50 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی لایە و نەیداوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە. فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ جیاكردنەوەی و ئامادەكردنی زەوییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كفری بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share