پیاوی “موعجیزە”.. لە دوو ڕوداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە و وەرگەڕانی پاس ڕزگاری بوو

ئێدوین تومیری

ئێدوین تومیری، لە پۆلیڤیا لەدایكبووە، یەكێك بوو لەو شەش كەسەی لە ڕوداوی كەوتنە خوارەوە فڕۆكەكەی یانەی چاپیکۆنیزی لە ساڵی 2016دا ڕزگاری بوو، ئەم سێشەممەیەش جارێكی دیكە لە ڕوداوێكدا بە شێوەیەكی سەرسوڕهێن دەربازبوو.

لەو ڕوداوەدا، كە بەهۆی وەرگەڕانی پاسەكەیاندا ڕویدا، ئێدوین تەنها پێكانێكی بچوك لە شانیدا ڕویدا، لە ڕوداوی یەكەمدا ژمارەیەكی زۆری یاریزانانی یانەی چاپیکۆنیزی-ی بەڕازیلی گیانیان لەدەستدا، لەمەی دواییش 21 كەس گیانیان لەدەستدا و 30ی دیكە ڕزگاریان بوو، یەكێك لەوانە ئێدوین-ە.

“كاتێك پاسەكە كەوتەڕێ، دەستم بە كورسییەكەی پێشمەوە گرت، دەمزانی توشی ڕوداو دەبین، چونكە زۆر بەخێرایی دەڕۆیشت، منیش زیاتر دەستم تونددەكرد، تا ئەوكاتە خۆم لە زەویدا بینییەوە” ئێدوین وای وت و دەشڵێت، دانیشتم و بینیم شانم بریندارە و وتم، “جارێكی دیكە، باوەڕ بەوە ناكەم”.

ئەو درێژە بە بەسەرهاتەكە دەدات و دەڵێت، دوای ئەوەی بۆ ڕزگاركردنمان هاتن، لەهۆش خۆم نەچووبووم، هەستدەكەم بە بەختم.

لە 29ی تشرینی دووەمی 2016 ئەو فڕۆکەی شاندی یانەی چاپیکۆنیزی بەڕازیلی تیابوو، بەر لە دابەزینی لە شاری میدیلنی کۆلۆمبی كەوتە خوارەوە.

فڕۆكەكە 73 سەرنشینی تێدابوو كە 33 سەرنشینیان یاریزان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێڕی یانەی چاپیکۆنیزی بوون، کە بڕیاربوو لە شاری میدیلین لە میانەی پاڵەوانییەتی کۆبا سود ئەمەریکانا بەرانبەر یانەی ئاتلەتیکۆ ناسیۆنالی کۆلۆمپی یاری بکەن، لەو ڕوداوەدا 6 كەس ڕزگاریان بوو.

چیرۆكەكەی ئێدوین بووەتە گەرمترین باسی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی باران و بەفر ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share