میلان و چێڵسی بۆ واژووکردنی دوو گرێبەست دەچنە سەر مێزی گفتوگۆکردن

چێڵسی خواستی لەسەر دۆنارومای گۆڵپارێزی میلانە

یانەکانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان ناچارن لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆببنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی سکای سپۆرت، ئیدارەی ڕۆسۆنێری لەسەر ڕاسپاردەی ستیفانۆ پیۆلی هەوڵی واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ فیکایۆ تومۆری بەرگریکاری خوازراوی یانەی چێڵسی دەدات.

یاریزانە ئەسمەرەکە بە خواستن لە یانەی چێڵسییەوە ڕوویکردووەتە میلان و توانیویەتی لەم وەرزەی کالچیۆ ئاستێکی ناوازە پێشکەشبکات.

بەپێی بەندێک لە بۆندی واژووکراوی نێوان چێڵسی و میلان، لە کۆتایی وەرزدا ئیدارەی ڕۆسۆنێری لە توانایدایە بەبڕی 30 ملیۆن یورۆ گرێبەستەکەی لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.

میلان هەوڵدەدات بۆندی تۆمۆری لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی یورۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوبەرانی بلوزی لەندەن بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر یاریزانێکی یانەی میلانە، ئەویش جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزە.

دۆناروما جگە لە چێڵسی داواکراوی یانەکانی پاریس سانت جێرمان، مانچستەر یونایتدە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، شەش مانگی دیکە بۆندەکەی کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

پاپای ڤاتیكان هۆشداری دەدات: گەردەلوولی دووەم بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

کومان: پێویستە بەرانبەر ئیشبیلیە لە یاری یەکەم باشتربین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share