دیۆکۆڤیچ، پاڵەوانی 310 ڕۆژە فێدرەری ئەفسانەی گرتەوە

دیۆکۆڤیچ زۆرترین هەفتە لە لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکاندا بووە

تێنسزانی ناوداری سڕبیا و جیهان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکاندا ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

“نۆلیتۆ” لە ماوەی ڕابردوودا نازناوی ژمارە نۆی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا، دوای بڵاوکردنەوەی نوێترین ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکان توانی ژمارەی ئەو هەفتانەی تیایدا لە لوتکەدا بووە بۆ (310) هەفتە بەرزبکاتەوە، ئەوەش هەمان ژمارەی هەفتەکانی ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەیە کە تیایدا لە لوتکەی ڕیزبەندیدا بووە.

لەگەڵ بەردەوامبوونی سڕبییە ناوازەکە، لە ڕێکەوتی هەشتی ئازاری 2021 دەتوانێت هاوبەشی لەگەڵ فێدرەر هەڵبوەشێنێتەوە و ببێتە تاکە یاریزانی تێنسی سەرزەوی لە مێژوودا کە 311 هەفتە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدابووە.

فێدرەر لە ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین هەفتەی یەک لەدوا یەک لە لوتکەدا بوون لە پلەی یەکەمدایە و 237 هەفتەی لەسەریەک پلەی یەکەمی گرتووە، پاشان کۆنۆرزی ئەمریکی دێت (160 هەفتەی لەسەریەک)، لە پلەی سێیەمیشدا ئیڤان لیندڵی بە ڕەگەز چیکی دێت (157 هەفتە)، هەروەها دیکۆڤیچ 122 هەفتەی لەسەریەک لە لوتکەدا بەردەوامبووە.

دیۆکۆڤیچ لە تەمەنی 24 ساڵیدا لە تەموزی 2011 لوتکەی ڕیزبەندی بۆ یەکەمجار گرتووە، لە نێوان تەموزی 2014 بۆ تشرینی دووەمی 2016 لە پلەی یەکەمدا بەردەوامبووە.

نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی

  1. نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 12030 خاڵ
  2. ڕافائێل نادال 9850 خاڵ
  3. دانیێل میدڤیدێڤ 9735 خاڵ
  4. دۆمینیک تیم 9125 خاڵ
  5. ڕۆجێ فێدرەر 6630 خاڵ
  6. ستیفانۆس تسیتسیپاس 6595 خاڵ
  7. ئالیکسانزەر زڤیرێڤ 5615 خاڵ
  8. ئاندرێ ڕوبلێڤ 4609 خاڵ
  9. دیێگۆ سڤارتزمان 3480 خاڵ
  10. ماتیۆ بیریتینی 3480 خاڵ
بابەتی پێشتر

بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان هەڵوەشایەوە

بابەتی دواتر

نهێنیەکە ئاشکرابوو.. ئەوەی لەگەڵ یوڤیچ ڕوودەدات پلان بۆداڕێژراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینێستا دەبێتە یاریدەدەری چاڤی؟

ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بەرەو بواری ڕاهێنان هەنگاو دەنێت، بسەرچاوەکان پێیانوایە لە داهاتوودا دەبێتە یاریدەدەری چاڤی…
Total
0
Share