بەهۆی کەیسی بارسا گەیتەوە بارتۆمیو و چوار بەڕێوبەری بەرشلۆنە دەستگیرکران

ئەمڕۆ پۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیا بارتۆمیو و سێ بەڕێوبەری پێشووی بەرشلۆنەیان دەستگیرکرد

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو و چوار بەرێوبەر لە ستافەکەی ئەمڕۆ، دووشەممە لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیاوە دەستگیرکران.

بەپێی زانیاریەکانی ئێزگەی کەتەلۆنیای یەک “ڕاک 1” و ئێزگەی “کادینا سێر”، ئەمڕۆ هێزی موزس دی ئیسکواردا هەریەک لە جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و خاومی ماسفیرەری بەڕێوەبەری دارایی یانەکەیان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیرکردووە.

پۆلیسی تایبەتی هەرێمی کەتەلۆنیا “مۆزس دی ئیسکواردا” بە بڕیاری دادوەر چوونەتە بارەگای یانەی بەرشلۆنە و پشکنینی وردیان بۆ دۆسیە داراییەکانی یانەکە کردووە، چەندین دۆسیەشیان لەلای خۆیان پاراستووە، هێزە تایبەتەکەی کەتەلۆنیا ئۆسکار گراوی بەڕێوەبەری گشتی و پێشووی یانە و ڕۆمان گۆمێز پۆنتی پارێزەری یانەیان بەهەمان شێوە دەستگیرکردووە.

مۆزس دی ئیسکواردا لەناو بارەگای یانەی بەرشلۆنە

کێشەکە لەسەر کەیسی بارساگەیتە

لە ماوەی ڕابردوودا جوسێپ بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و ستافەکەی تێوەگلان بە کەیسی “بارساگەیت”.

بارسا گەیت بریتیبوو لە دۆسیەی دامەزراندنی پەیجی سپۆنسەرکراوی بێخاوەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە لە ڕێگەیانەوە لێدانی ڕاگەیانکارانەی توند ئاڕاستەی یاریزانان و کەسایەتیەکانی یانەی بەرشلۆنە دەکرا.

ڕۆژنامەنوسان بۆ ڕوماڵکردنی کەیسی دەستگیرکردنی بارتۆمیو و هاوەڵانی لەبەردەم یاریگای کامپ نو کۆبوونەتەوە

دوای ئاشکرابوونی توڕەیی یاریزانان و دەرکەوتنی چەند ڕاستییەک لە پەیوەندی نێوان کۆمپانیای بەڕێوبەری پەیجەکان و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە، بارتۆمیۆ و ستافەکەی لەبەردەم دادگای شارەکەیاندا تێوەگلان، چەندین بەڵگە بەردەستی دادوەربوو کە ئەو پەیجانە لەلایەن ستافی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنەوە پاڵپشتی دەکرێن و ئەوەش بێزاری یاریزانان و کەسایەتیەکانی لێکەوتەوە لە پێش هەمووانەوە لیۆ مێسی، کە بە ناوی سەرجەم یاریزانانەوە ڕاگەیانراوێکی توندی بڵاوکردەوە.

لە کاتی خۆیدا بەهۆی نەبوونی بەڵگەی یەکلاکەرەوە، دادوەر دۆسیەکەی ڕاگرت، بەڵام ئەمڕۆ، دووشەممە بەشێوەیەکی کتوپڕ لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردەوە و تاوەکو ئێستا چوار کارگێڕی پێشووی ئازولگرانا دەستگیراون، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای لێکۆڵینەوەکان دادگاییکردنی بارتۆمیوی سەرۆک و ستافەکەی بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ هۆكاری لەناوچوونی دایناسۆڕەكان یەكلادەكاتەوە

بابەتی دواتر

وڵاتێكی عەرەبی خانوو بۆ عێراقییەكان دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share