گوڵاڵە.. ئەو داعشانەی شەوی ڕابردوو هێرشیانكرد بە ئاگری پێشمەرگە پێكراون

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیانكردە سەر گوندەكانی دەوروبەری گوڵاڵە و هێزی پێشمەرگە ڕوبەڕوویان بووەوە، ئەمڕۆ دەركەوت كوژراو و بریندار لە ڕیزەكانی داعشدا هەبووە.

عەقید- شەماڵ عەبدلواحید، بەڕێوبەری ئاسایشی كوڵەجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنووری نێوان هەردوو گوندی دەكەی سەرچەم و ئیسڵاح بینراون، دواتر لیوای سێ پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە دۆشكە و بی كەی سی تەقەی لێكردوون، بەڵام چەكدارەكان هەڵهاتوون و لەناو دارستان و باخەكانی ناوچەكەدا خۆیان ونكردووە.”

وتیشی، “ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش چوونەتە شوێنەكە و خوێنێكی زۆر ڕژاوە و شوێنەوارەكەی بینراوە، بۆیە پێدەچێت داعشەكان كوژراو یاخود برینداریان هەبووبێت.”

بە وتەی عەقید شەماڵ، هێزەكانی سوپای عێراق بە بلدۆزەر و ئامێرەوە بڵاوبوونەتەوە و نزیكەی 25 باخی سنوورەكەیان خاپووركردووە بۆئەوەی چیتر داعشەكان خۆیانی تیادا حەشارنەدەن و لەوێوە هێرش نەكەن، بەڵام بەشێك لە هاوڵاتییان ناڕەزاییان دەربڕیوە و سكاڵایان تۆماركردووە، بەشێك لەو هاوڵاتییانە دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

پیلیگرینی: سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید یاریزانی بۆ دەکڕیم پێویستم پێی نەبوو

بابەتی دواتر

چەند ڕاپۆرتێك: سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی ترسناكەوە دەناڵێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
Total
0
Share