ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

ئاڕمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، “چەند كەسێك كە تێوەگلاون لە بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماتییەكان لە بەغداد و ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران، لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵیاندا بەردەوامە.”

وتیشی، “ناتوانین وردەكاری لەبارەی دەستگیركراوەكانەوە بخەینەڕوو، بەڵام دوای تەواوبوونی لێكۆڵێنەوەكان، ئەو لایەنە ئاشكرادەكەن كە لە پشت ئەو كارانەوەیە.”

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق جەختیكردەوە كە “ئامادەین هێز بەكاربهێنین دژی هەر كەس و لایەنێك بیەوێت نێردە دیپلۆماتییەكان بپێكێت، لە هیچ لایەنێكیش خۆشنابین كە ئاسایشی عێراق تێكبدات.”

دوێنێ 30ی ئەیلول، ژمارەیەك موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە نزیك هەولێر كران و ڕوداوەكە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لێبوردنی نێودەوڵەتی: بەشێک لە بەڵێنەکانی کازمی تەنها مەرەکەبی سەر کاغەز بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share