دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

یەكێك لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان عێراق-ئێران

بەرپرسێك لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا نین.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات، عەلا قەیسی، بەڕێوبەری پەیوەندییەكان لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بە بەشێك لە میدیاكانی عێراقی وتووە، “پاش ڕێنمایی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، كۆنتڕۆڵی تەواوی خاڵە سنوورییەكانی عێراق كراوە و هێزی هاوبەش براوەتە سەرجەم دەروازەكان بەبێ جیاوازی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە ژینگەیەكی پارێزراو بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەروازەكان دروست بكەین”.

ئەو بەرپرسەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی حكومەت ناوەندیدا نین”.

ئەوەشی خستوتەڕوو، بەشێكی زۆری خاڵە سنوورییەكان لەلایەن ئێرانەوە بەڕووی گەشتیاراندا داخراون، هۆكارەكەشی بۆ خۆپارێزییە لە كۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

دژه‌تیرۆری عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی بۆنێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد ده‌روازه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى گه‌مارۆداوه‌. به‌پێی هه‌واڵی…
Total
0
Share