وەزارەتی نەوت: لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوک چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشێکیان كردووەتە سەر كێڵگەیەكی نەوت لە کەرکوک و وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێت، “ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی وزە کوژران و برینداربوون”.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، چەکدارانی داعش هەردوو بیرە نەوتی 183 و 177یان لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن تەقاندەوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی وزە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانی بەرگریی شارستانی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە بیری 177 بکوژێننەوە هەروەها هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی بیری 183 بەردەوامە.

وەزارەتی نەوت سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە جەختدەکاتەوە، کە ئەو جۆرە کردەوانە ناتوانن ببنە ڕێگری لەبەردەم پەرەپێدانی کەرت نەوت و پاراستنی سامانی نەوت و بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتییدا.

ماوەیەكە بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان دروستبووە، جموجوڵ و هێرشەكانی داعش زیادیكردووە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە هێرشێکدا بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.

لە هەمان ڕۆژدا داعش دوو هێرشی بۆ سەر پێگەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە کەرکوک ئەنجامدا.

لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و هەروەها هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، داوایانکرد هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانەدا هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هێرشەکانی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەیسەڵ كەریم خان: ئەم جۆرە لە ئیدارەدانی تاكڕەوانە و خۆسەپێنییە، ئەنجامی خێری بۆ كوردستان نابێت

فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی خراپیی ئیدارەدانی تاكڕەوانە لە بڕیار، گەیشتووە بە ئاستێكی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان رێککەوتووین. سیروان…
Total
0
Share