سەرۆكی حزبێكی توركی: ئەردۆغان ناتوانێت جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆككۆمار هەڵبژێرێتەوە

سەرۆكی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاشكرایكردووە، ئەردۆغان جارێكی دیكە ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا هەڵبژێرێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەمانی توركی، جیم ئۆزان، سەرۆك و دامەزرێنەری حزبی “شەباب”ی توركی هۆكاری هەنگاوەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ گۆڕینی دەستوور گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، ناتوانێت جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە هەڵبژێرێتەوە.

سەرۆكی ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان دووجار بووە بە سەرۆككۆماری توركیا، گەر گۆڕانكاری لە دەستووردا نەكات ناتوانێت بۆ جاری سێیەم ئەو پۆستە وەربگڕێت.

ئەو كەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەی توركیا كە ماوەی 11 ساڵە لە دەرەوەی وڵاتەكەی خۆی دەژێت، هەوڵە بەردەوامەكانی ئەردۆغانی بۆ گۆڕێنی دەستوور خستووەتە ژێر پرسیارەوە و ڕەخنەی لێدەگرێت.

بەشێك لە میدیاكانی توركیا ئاماژە بەوە دەكەن، حزبەكەی ئەردۆغان و هاوپەیمانەكانی پلانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی توركیا كە بڕیارە لە ساڵی 2023دا بەڕێوە بچێت ئەردۆغان كاندید بكەنەوە.

بابەتی پێشتر

دیجۆن 0-4 پاریس سانت جێرمان

بابەتی دواتر

ئێران پێشانگایەک بۆ کەلوپەلەکانی لە سلێمانی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری پاندلی ڕزگاركراون، كە…
Total
0
Share