بەریتانیا.. سوود لە پاشەڕۆی مرۆڤ وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە

كۆمپانیایەكی زەبەلاح لە هەوڵدایە، بەمزانە لە بەریتانیا هەزاران خانوو گەرم بكاتەوە لەڕێی سوود وەرگرتن لە پاشەڕۆی مرۆڤ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئیندپێندیت”ی بەریتانی، كۆمپانیای Thames Water  لە تاقیكردنەوەی ئەوەدایە، لەڕێی بەكارهێنانی پاشەڕۆی مرۆڤەكان لە زێرابەكانەوە، گەرمی بگەیەنێت بە 2 هەزار ماڵ لە كینگستۆن لە باشووری لەندەن.

ئاماژە بەوەكراوە، لەبری ئەوەی تەواوی پاشەڕۆكان لەڕێی زێرابەكانەوە بخرێنەوە دەریاكان، هەوڵدەدرێت یەك لەسەر سێی گل بدرێتەوە و بنێردرێت بۆ بنكەیەكی نوێی وزە، لەوێشەوە سوودی لێوەربگیرێت بۆ گەرمكردنی ئاو و دابەش بكرێت بەسەر ماڵەكەندا.

ئەگەر ئەو بیرۆكەیەش سەركەوتوو بێت ئەوا لەڕێیەوە دەتواندرێت ساڵانە حەوت گێگاوات گەرمی نزم “كاربۆن” بەرهەمبهێندرێت.

سارا بنتڵی، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە، “تۆڕی ئاوەڕۆ و زێرابەكان سەرچاوەیەكی نایابی وزەی خاوێنن، بۆیە پێویستە سەرمەشق بین بۆ ئەو ئەزمونە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە یاری لوتکەی لە ئیشبیلیە بردەوە و گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share