دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیرکردووە کە دوورە لە راستی.”

دەشڵێت، “لە ڕێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.”

لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەی دژە تیرۆری کوردستان-دا كە لە ڕاگەیەندراوێكدا خراوەتەڕوو، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە “لەبەر ئەوەى تیرۆریستەكە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:-

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستانەوە

لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە:

لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.

لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان

2021/2/26

بابەتی پێشتر

هێرشكرایە سەر پەرلەمانتارێك و بە چەقۆ لە سەری درا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا دەكەینەوە و ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو بومەلەرزە پێنجوێن-ی هەژاند

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو بومەلەرزە سنووری عێراق-ئێرانی لە نزیك قەزای پێنجوێن هەژاندووە. دەستەی گشتیی كەشناسی…
Total
0
Share