قوباد تاڵەبانی: هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا دەكەینەوە و ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد هاتەدەنگ و دەڵێت، “هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا دەكەینەوە و ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین.”

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەكەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان ڕاسپێردراون لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە بكەن و هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا بكەنەوە.”

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە كە دوای هێرشەكە، پەیوەندی بە پەرلەمانتار غالب محەمەدەوە كردووە و دەڵێت، “لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەواڵی كاك غالب-م پرسی و دڵنیام كردنەوە ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكرێت.”

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ی شوبات، لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و برینداركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی، بە‌ سە‌رپە‌رشتیی قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، ئە‌مڕۆ لە‌ سلێمانی كۆبووە‌وە…
Total
0
Share