فڕۆکەی ئەمریکی لە عێراق چاودێری پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات

سەرچاوەیەک لە ناو حەشدی شەعبیدا بە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاندووە، دوای هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا دژی حەشدی شەعبی لە خاکی عێراقیش فڕۆکەی ئەمریکی چاودێری بنکەکانی حەشدی شەعبی دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، “ئەمڕۆ 26 ی شوبات، چەند فڕۆکەیەکی هەواڵگری ئەمریکی بەسەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک فەلوجە سوڕاوەتەوە و چاودێری کردوون”.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە فڕۆکە هەواڵگیرییەکان لە نزیک شاری فەلوجە لە ناوچەی عامرییە چەندجارێک بیندراون و چاودێری چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبیان کردووە.

ئاژانسە هەواڵییە ئێرانییەکە ئاشکرای دەکات لە ناوچەی جرف النصر-یش بەهەمان شێوە چاودێری بنکەکانی حەشدی شەعبی کراوە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکییەوە.

دوای دووهێرش بۆسەر ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغداد، ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانیدایەوە و چەند بنکەیەکی “کەتائیبی حزبوڵا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا” ی کردە ئامانج.

دوای بۆردومانەکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە هێرشەکان بە فەرمانی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا و بە ئاگاداری هەواڵگیری عێراقی ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عێراق درێژكرایەوە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەرێوەچوو یەكێكك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنەكە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان…
Total
0
Share