تاران.. كەسێك دەستگیركراوە “بەنیاز بووە خۆی بتەقێنێتەوە”

فەرماندەی پۆلیسی تاران ئاشكرایكردووە، “كەسێكیان دەستگیركردووە كە پشتوێنی بۆمبڕێژكراوی بەستووە و بە نیازی خۆتەقاندنەوە بووە”.

بەگوێرەی ئاڕ تی-ی ڕوسی، لیوا حسێن ڕەحیمی، فەرماندەی پۆلیسی تاران ڕایگەیاندووە، “پێش چەند ڕۆژێك، پیاوێكمان لە تاران دەستگیركردووە كە پشتوێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو و بەنیاز بوو خۆی بتەقێنێتەوە”.

ئەو فەرماندەیەی پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو كەسە بەنیازی كاری خۆكوژی و تەقەكردن بووە لە چەند ناوچەیەكی تاران و لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە هاندراوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “تۆمەتبارەكە، بەدەر لە پشتوێنی بۆمبڕێژكراو چەك و چەندین ئامێری دیكەی پێبووە”.

“لەكاتی دەستگیركردنەكە، ئەو كەسە بەنیازبووە لەڕێی بۆمبێكی دەستییەوە زیان بە پۆلیسەكان بگەیەنێت، بەڵام پۆلیسێك خۆی هەڵداوەتە سەری و ڕێگای نەداوە ئەو كارە بكات”، وەك لیوا ڕەحیمی ئاماژەی پێكردووە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەركی دەستگیركردنی ئەو كەسە زۆر مەترسیدار بووە و 45 خولەكی پێچووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
Total
0
Share