ئەنجومەنی وەزیران پرسەكانی “كارەبا و مۆڵەتی خوێندن و ئابوری” تاووتوێ دەكات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەك تاووتوێ بكات.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆدەبێتەوە و “چەند پرسی گرنگ” تاووتوێ ده‌كات.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كۆبوونه‌وەكە‌ی ئه‌مڕۆ دوو بڕگه‌ ده‌بێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.

له‌ بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه‌ تاووتوێ ده‌كرێن؛

 خستنه‌ڕووی ڕەشنوسی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و په‌یڕه‌وانه‌؛

ڕەشنوسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).

ڕەشنوسی پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.

ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا یاری بە نرخی نەوت دەكات

بابەتی دواتر

ئایا قیبلەی موسڵمانان دەبێت بە دوو قیبلە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share