بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا یاری بە نرخی نەوت دەكات

پاش ئەوەی نرخی نەوت بازێكی گەورەی دا و لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دوو دۆلار بەرزبووەوە، جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزییەوە و هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 65 دۆلارە، بەوەش لەچاو نرخی پێشووی 0.54%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 61 دۆلار و 7 سەنت و بەوەش 0.97%ی بەهاكەی لەچاو نرخی پێشووی لەدەستداوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی لەناكاو ئاستی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا زیادی كردووە بەهای نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان كەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

"ئێران لەڕێی بەنداوێكەوە دیالە وشك دەكات"

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران پرسەكانی "كارەبا و مۆڵەتی خوێندن و ئابوری" تاووتوێ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئه‌ندامێكى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامبێت. جه‌مال…
Total
0
Share