وەزارەتی ناوخۆ دەقی ئەو بڕیار و ڕێكارانە بڵاودەكاتەوە كە دوێنێ لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم پەسەندكران.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات بەیانی ژمارە (7)ی ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بەو بڕیار و ڕێنمایی و ڕێوشوێنانەی دوێنێ لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پەسەندكران.
بەپێی بەیانەكە پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا بەم ڕێكارانەی ئێستا و “بە ڕێنمایی توندی تەندروستی” بەردەوام دەبێت. هەروەها خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاش بەهەمان میكانیزم بەردەوام دەبێت.
لە یەكێكی دیكەی بڕیارەكاندا هاتووە كە بۆنە و یادە نەتەوەییەكان بەرزڕادەگیرێن، بەبێ ئەوەی هیچ گردبوونەوە و كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێن.
هەروەها دەشڵێت، سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچن.
دەقی بڕیارەكان: