پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان: پۆلیسێکمان بریندارکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، چەند چەکدارێک تەقەیان لە مەفرەزەیەکیان کردووە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک، برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، بە سەرپەرشتیی نەقیب هاوڕێ جەلیل قادر، بەڕێوەبەری بەش لە سنووری گوندی سەنگەر بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکردن، دەرچوونێکیان ئەنجامدا.

دەشڵێت، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و لە ئەنجامدا کارمەندێکیان بە ناوی باقی ئەبوبەکر، برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان کە لە جۆری (نیسان پاترۆڵە) بەجێهێشتووە و هەڵاتوون، لەئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

تەلار لەتیف: سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەگوازرێتەوە

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە زۆر بە شەفافانە بۆ راگەیاندنەکان دەگوازرێتەوە. تەلار…
Total
0
Share