ڕوسیا.. هێڵێكی گواستنەوەی گازی سروشتی تەقییەوە

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ئاشكرایانكردووە، لە ناوچەیەكی وڵاتەكە هێڵێكی گواستنەوەی گازی سروشتی تەقیوەتەوە، تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات لە ناوچەی ئۆرینبۆرگی ڕوسیا بۆرییەكی سەرەكی گواستنەوەی گازی سروشتی تەقیوەتەوە، وەك دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ئاماژەیان پێكردووە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لەو ناوچەیە پیاوانی ئاگركوژێنەوە و بەرپرسان و زاناكانی ژینگە، ئامادەییان هەیە و هەوڵی كۆنتڕۆلكردنی ئاگرەكە دەدەن.

ئاڕ تی ڕوسی ئاشكرایكردووە، تا ئێستا هیچ قوربانییەكی لێ نەكەوتووەتەوە.

ئەو بۆریە گازەی تەقیوەتەوە، سەر بە كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسییە.

بابەتی پێشتر

پارێزگای دهۆک: ئەو هاوڵاتییەی دهۆک کە لە چیای گارە کوژرا پەکەکە لێی بەرپرسیارە

بابەتی دواتر

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share