وەزیری نەوتی عێراق: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن

ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “ناكۆكی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن.”

وتیشی، “بڕیارە هەرێم ڕۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات و ئەگەر هەرێم پابەند ببێت، ئەوا پەیوەندییەكان ئەرێنی دەبن.”

سەبارەت بە گرێبەستی 50 ساڵەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە توركیا، وەزیری نەوت لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بی بی سی وتی، “بەپێی ئەو داتایانەی بەدەستمان گەیشتوون ئەوە ڕاست نییە، هەرێمی كوردستان چەند گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیاكاندا كردووە بەڵام گرێبەستەكان سەركەوتوو نەبوون.”

یەكێك لە كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغداد

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو ڕێككەوتنەیان ڕاگرتووە كە لەگەڵ چین-دا كردبوویان بۆ وەرگرتنی قەرز لە بەرانبەر نەوتدا.

ساڵی ڕابردوو حكومەت عێراق ڕایگەیاند، “كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” و كۆمپانیای چینخوا ئۆیڵ-ی چینی، ڕێككەوتنێكی ئابوریی جیاوازیان كردووە، ئەویش بریتییە لە پێدانی پارەی پێشوەختە بە عێراق، لە بەرانبەر نەوتدا.

هەوڵەكەی حكومەتی عێراق، بۆ ئەوە بوو بەرانبەر بە فرۆشتنی نەوت بە چین، ملیاران دۆلار پێشوەختە لەو وڵاتە وەربگرێت، ئەوەش یارمەتی بدات لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی و دابینكردنی موچە بۆ موچەخۆرانی.

كاتێك ئەو ڕێككەوتنە كرا، نرخی نەوتی خاو بۆ 40 دۆلار دابەزی بوو، ئەوەش عێراقی دووچاری قەیرانێكی ئابوریی سەخت كردبووەوە كە بەبێ قەرزكردن تەنانەت نەیدەتوانی موچەش دابەش بكات، بۆیە بڕیاربوو سەرەتا عێراق دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پارەی نەوت بە پێشەكی و بە كاش وەربگرێت، لە بەرانبەردا 48 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی ساڵێكدا بە چین بفرۆشێت و ماوەكەش لە تەموزی ئەمساڵەوە دەستپێبكات تا حوزەیرانی 2022 درێژەی هەبێت، دواتر بە شێوازێكی تر درێژەی پێبدرێت.

ئێستا و لەكاتێكدا باس لە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەكرێت، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “كاتێك ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ چین-دا كرد، ترسمان هەبوو لەوەی نرخی نەوت لە 40 دۆلار تێپەڕنەكات، بەڵام ئێستا نرخی نەوتی خاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەوەش ڕێككەوتنەكە كارا ناكەین و جێبەجێی ناكەین.”

وتەكانی وەزیری نەوت لەكاتێكدان، ماوەی چەندین هەفتەیە شاندی هەرێم لە بەغداد لە گفتوگۆدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتن لەسەر بودجە، بەگوێرەی زانیارییەكان، تا ئێستا چەند هەنگاوێك بەرەوپێشچوون لە دانوستاندنەكاندا بەدیهاتووە.

لەگەڵ درێژەی گفتوگۆكاندا، باس لەوە دەكرێت كە شاندی هەرێم و لایەنەكانی عێراق لە ڕێككەوتن نزیكبوونەتەوە و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێككەوتن لەبارەی نەوت و بودجەوە بكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

دوو گەنجی کورد کەوتنە ڕوبارێکەوە و خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش به‌رپرسیارێتى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى عێراقی گرته‌ئه‌ستۆ

داعش به‌رپرسیارێتیى تیرۆركردنى به‌ڕێوەبه‌ری پاسپۆرتی ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه‌ى به‌غداد‌ی ‏گرته‌ئه‌ستۆ.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنووری پارێزگای…
Total
0
Share