ئەلباب.. تەقینەوەی بارهەڵگرێك دەیان كەسی كردە قوربانی

بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئەلباب تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 كەسی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی تریش برینداربوون.

ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەم، لە شارۆچكه‌ی ئەلباب كە لەلایەن توركیا و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانییەوە داگیركراوە، بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا و “ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو”ی توركی، تەقینەوەكە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 15 كەس و برینداربوونی 50 كەسی تر.
بە گوێرەی “ئاژانسی هاوار نیوز” دوابەدوای تەقینەوەكە، بەشێك لە دانیشتووانی شاری ئەلباب خۆپیشاندانیان كردووە “لە دژی توركیا و گرووپە تیرۆرستە هاوپەیمانەكانی، خۆپیشاندەران خراپبوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەیان خستووەتە ئەستۆی ئەوان.”
ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، “بەمدواییانە ڕووداوەكانی كوشتن و ڕفاندن و سەرانە وەرگرتن لە ئەلباب و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی توركیا و گرووپە تیرۆرستییەكان زیادیكردووە و ئەو ناوچانە ڕوبەڕووی گۆڕینی دیمۆگرافی بوونەتەوە.”



بابەتی پێشتر

سەرۆککۆماری عێراق و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. دەستبەسەر زیاتر لە 10 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share