بەشێك لە نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەولێر لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر هەڵكشاوە، بەشێك لە توشبووانیش لەژێر هەناسەی دەستكرددان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات، ئەمڕۆ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.دلۆڤان محمد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر نەخۆشانی کۆرۆنایان لە بەشی چاودێریی چڕ بە سەرکردەوە.

لای خۆیەوە، دكتۆر بژار موسا، وتەبێژی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “مەبەستی ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستیی هەرێم بۆ چاودێریكردنی دۆخی نەخۆشان و نەخۆشخانەی كۆرۆنا بوو، بۆ ئەوەی بزاندرێت هەر كەموكورتییەك هەیە چارەسەر بكرێت”.

وتەبێژی تەندروستیی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكرد، “لە ئێستادا 10 توشبووی كۆرۆنا لە هەولێر لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و چاودێریی چڕدان”.

توشبوون لە هەولێر زیادی كردووە

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 150 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بوو كە 95 كەس توش بوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە یەكێكیان لە یارێزگای هەولێر بووە و ئەوی دیكەش لە دهۆك”.

پێنج حاڵەتی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

ئەمڕۆ دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێنج حاڵەتی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و ئەو پێنج کەسەن كە پێشتر گومانیان لەسەر هەبوو”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “گومان دەکەین حاڵەتی زۆر زیاتریش لە هەرێمی کوردستان هەبێت”.

سەبارەت بە پشکنین بۆ جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا کە ئایا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت؟ دکتۆر ئاسۆ حەوێزی ئاشكرایكرد، “پشکنینەکانی ئەم جۆرە نوێیەش لە ناو هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەو ئامێر و پشکنینانەی ئێمە لەبەردەستماندایە و دەیکەین لە هەموو عێراقدا بوونی نییە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشە لە مەخمور دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ سنووره وشكانییه‌كانى‌ داده‌خات و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ڕوحوڵڵا له‌تیفی،…
Total
0
Share