بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە، پۆلیسی پارێزگاكە لەماوەی سێ ڕۆژدا 40 كەسی دەستگیركردووە.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، ئەمشەو یەكشەممە 21ی شوبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەماوەی سێ ڕۆژی كەرەنتیندا لە شاری كەركوك، پۆلیس 40 كەسی دەستگیركردووە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەكانی لیژنەی شانەی قەیرانەکانی كەركوك تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا”.

ئاشكراشیكرد، “پۆلیسی كەركوك ئەو ژمارە هاوڵاتییەی دەستیگركرد و پاش ئەوەی سزای دارایی دران، ئازاد كراون”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، “تاڕادەیەكی باش هاوڵاتییانی كەركوك پابەندی ڕێنماییەكان بوون، بڕیاریشە سبەی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرێت”.

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا و سەرهەڵدانی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق، لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم سێ موچە بەیەکەوە دابەشدەکات

بابەتی دواتر

بەشێك لە نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەولێر لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە. لەدیدارێكدا…
Total
0
Share