ئەمینداری یەکگرتوو: لەشکرکێشیی تورکیا بە ڕەزامەندیی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو لەشکرکێشییانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەیکات بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی لە سەردانەکەی بەغداد کرد و وتی، مەبەستی سەردانەکە گەیاندنی ڕایەکی دیکە بوو بەدەر لە پارتی و یەکێتی بە بەغداد.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، نابێت لەپێناو پرۆژەیەکی تاقینەکراوە ناو ماڵی کورد پەرتەوازە بکرێت ئیتر ئەو پرۆژەیە هی هەر کەس و لایەنێک بێت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق، داوایانکردووە هەڵەکانی حوکمڕانیی نەبێتەهۆی سزادانی خەڵکی کوردستان.

لەبارەی ئەو هێرشانەی تورکیا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات سەلاحەدین بەهادین بەڕوونی وتی، “لەشکرکێشیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی هەرێم و عێراق ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پێشتر

150 ملیۆن دینار پێشینەی خانوبەرە دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share