هاتوچۆی هەولێر: لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجیش برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیکەش کە دایک و باوکی منداڵەکانیان تێدایە برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراویکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات ڕایگەیاند، ” شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 12 ئوتومبیلێکی جۆری شۆفرلێت بەرزی تایبەت لەشەقامی هەولێر- خەبات لەپشت 120 مەتری بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام چوو وەخۆی کێشا بەهۆی ڕووداوەکە دوو ستونی کارەبای خست و درەختەکانی جوانکاری سەقامەکەشی شێواندووە”.

فازڵ حاجی ڕاشیگەیاندووە کە ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو منداڵ کە سەرنشینی ناو ئۆتۆمبیلەکە بوون گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش کە دایک و باوک و خوشک و برای دوو منداڵەکە بوون بریندارن و لە نەخۆشخانەن.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاسکرای کردووە کە زیانێکی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە و باخچەی شەقامەکە و ستونی کارەباکان گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
زیاتر ببینە

هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنیان ده‌كرێت. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share