ئیتاڵیا.. ئێشكگری كەنار دەریاكان بەدوای كۆچبەرانی ڕزگاربوودا دەگەڕێن

ئێشكگری كەنار دەریاكانی ئیتاڵیا بەردەوامن لە گەڕان

پاش نغرۆبوونی بەلەمێكی كۆچبەران، ئێشكگری كەنار دەریاكانی ئیتاڵیا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربوواندا.

لە بەیاننامەیەكیشدا كە ئێوارەی شەممە 20ی شوبات بڵاویكردەوە دەڵێت، لەم قۆناغەدا و تائێستا 45 كۆچبەر ڕزگاركراون و سەرجەمیشیان پیاون.

ڕوداوەكە شەوی هەینی لەسەر شەممە لە نزیك كەناراوەكانی دورگەی لامپیدوسا ڕویداوە. دورگەكە دەكەوێتە نێوان سقلیە و تونس و لیبیا.

بەپێی بەیاننامەكە گەڕان بەردەوامە بەمەبەستی دۆزینەوەی ونبووانی دیكە لەڕێی دوو كەشتی هێزە ئێشكگرەكان و بەپشتیوانی هەلیكۆپتەر، لەكاتێكدا ڕزگاربووان باس لە بێسەروشوێنبوونی پێنج كەس دەكەن.

هێزەكە ڕەگەزنامەی كۆچبەرە ڕزگاربووەكانی ئاشكرانەكردووە.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

عێراق كاری كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی تا كاتێكی نادیار ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی شەش برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share