نەتەوەیەكگرتووەكان داوای هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغداد دەكات

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، داوای هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغداد دەكات.

جینین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات، لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاندووە، “سەركۆنەی هێرشە موشەكییە بكوژانەكەی سەر هەولێر دەكەین، ئەم جۆرە كارە توندڕەوییانە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری، پێویستە عێراق لە دەستوەردانی دەرەكی بپارێزرێت، داوای دانبەخۆداگرتن و هەماهەنگیی تەواوی نێوان هەولێر و بەغداد دەكەین بۆ ئەوەی تاوانیاران بدرێنە دادگا”.

لەلایەكی دیكەوە كونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هەولێری كرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانیان دەربڕیوە.

لای خۆشییەوە، ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێكدا لەسەر هەمان پرس، پاش سەركۆنەكردنی هێرشەكان ڕایگەیاندووە، “پێویستە بەرپرسانی ئەو هێرشە سزا بدرێن و ئامادەی پاڵپشتیكردنی مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی-ین بۆ لێكۆڵینەوەكان”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت لەوەی ئەمریكا دەستبخاتە هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە

بابەتی دواتر

ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی هەولێر کران دروستکراوی چ وڵاتێکن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share