نزیكەی 800 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی دۆخی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، 793 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 368 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5443 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 793 توشبووی نوێ تۆماركراون كە بەپێی شارەكان بەمجۆرەن (دهۆك 330، هەولێر 297، سلێمانی 111، گەرمیان 28 و هەڵەبجە 27).

هەر لەو ماوەیەدا 368 كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە و 12 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 51 هەزار و 870 كەس و لەو ژمارەیە 32 هەزار و 746 كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و 877 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پێشتر

كازمی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە موشەكییەكان پێكهێنا

بابەتی دواتر

پۆلیسی تورکیا چوار ڕۆژنامەنوسی کوردی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
Total
0
Share