كازمی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە موشەكییەكان پێكهێنا

سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە دوبارەبوونەوەی هێرشی موشەكییەكان پێكهێنا.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە نوسراوی ژمارە (270) كە لە 3ی تشرینی یەكەم دەرچووە فەرمانی پێكهێنانی لیژنەكەی بە ئەندامێتی فەرماندە و كەسی یەكەمی دەزگا ئەمنییەكان دەركردووە و مەبەست لێی “لێكۆڵینەوەیە لەو پێشێلكارییە ئەمنییانەی ئاسایشی عێراق و هەیبەت و ناوبانگ و پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی دەكاتە ئامانج”.

لیژنەكە لەلایەن قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەك لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا، سەرۆكئەركانی سوپا و ژمارەیەك بەرپرس و پلەداری دیكە ئەندامن تیایدا.

بەپێی فەرمانەكەی كازمی پێویستە لیژنەكە لەماوەی 30 ڕۆژدا لێكۆڵینەوەكانی تەواو بكات و ئەنجامەكەی بخاتە بەردەم سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.

زیادبوونی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی بەغداد و بەتایبەتیش باڵیۆزخانە و بنكەی هێزەكانی ئەمریكا، نیگەرانیی دەسەڵاتدارانی واشنتن و بەغدادی لێكەوتووەتەوە.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئەوقافی هەرێم ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردنی پێکەوەژیانی ئاینی

بابەتی دواتر

نزیكەی 800 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share