وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتن بە وردی چاودێریی دۆخی نێوان هیندستان و پاکستان دەکات، دوای پەرەسەندنی گرژییەکان لەم دواییەدا.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی شەڕی هیندستان و پاکستان خستووەتەڕوو و نووسیویەتی، “هیوای چارەسەرکردنی خێرای گرژییەکان و هەنگاونانی هەردوو وڵات بەرەو چارەسەرێکی ئاشتییانە دەخوازین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان، هیندستان و پاکستان بانگهێشتی گفتوگۆیەک دەکەم بۆ رێککەوتن لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە.
پەیامەکەی روبیۆ دوای ئەوە هات، هیندستان رایگەیاند کە هێرشی مووشەکی لە ژێر ناوی “ئۆپەراسیۆنی سندوور” دەستپێکردووە، کە شوێنەکانی وەک (جامو و کشمیر) کە سەر بە پاکستانن، کردووەتە ئامانج.