چیای گارە.. لە دیوێکی شەڕەتۆپەڵە و لە دیوەکەی تری ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی

لەماوەی سێ ڕۆژدا وێنەی جیاواز لە چیای گارە بڵاودەبێتەوە، کە لە دیوێکی شەڕەتۆپەڵە و ورچی تێدا ئازاد دەکرێت، لە دیوێکی دیکەی ڕوبەڕوبوونەوەی قورسی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیایە.

زنجیرە چیای گارە بە دەیان کیلۆمەتر لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستانەوە درێژ دەبێتەوە تا ئامێدی و لەوێشەوە تا دێرەلۆک و شیڵادزێ.

لەماوەی سێ ڕۆژدا لە وێنەکان لەسەر چیای گارە دوو دیوی جیاواز نیشان دەدەن، بەشێک لە وێنەکان وێنەی سەردانیکەرانی گەشتیارانە کە بۆ شەڕەتۆپەڵ چوون و بەشێکی دیکەیان پەیوەستبوون بە ئازادکردنی چەند ورچێک لەناو هەمان زنجیرە چیادا، لەلایەکی دیکەوە شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامی هەیە.

چیای گارە لە بەرزترین شوێندا یەک کیلۆمەتر و 816  مەتر بەرزە و بەفر لە هەندێک شوێنیدا بە درێژای ساڵ دەمێنێتەوە، لە وەرزی زستاندا تا 16 پلە لەژێر سفرەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت و لە هاویندا تا 30 پلەی سیلیزی گەرم دەبێت.

ئێستا سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە 10 ی شوبات ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر چیاکە ڕاگەیاندووە و هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، کە باڵی سەربازی پەکەکەیە دەڵێت هێرشەکەی تێکشکاندووە و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیکردووەتە سەر بنکەی مانەوەی سەربازانی سوپای تورکیا.

سوپای تورکیا دەڵێت، لە دوێنێوە چەندینجار بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە، هەر ئەمڕۆش فڕۆکەکان گوندەکانی سیانێ، ئەرگنێ، درێنی و ئیکمالێیان لە بناری چیای گارە بۆردوومان کردووە.

لە بەرامبەردا پەکەکە دەڵێت، ” فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 18 جار چیای گارەیان بۆردوومان کردووە، “گەریلاش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ناهێڵن سوپای تورکیا پێشڕەوی بکات”.

بابەتی پێشتر

میلانیا سەرقاڵی چییە؟

بابەتی دواتر

سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share