ئیدارەی راپەڕین: چوار بیری ئاوی 250 مەتری لە رانیە لێدەدرێت

ئیدارەی راپەڕین، رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی چوار بیری ئاو لە رانیە لێدەدرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کەمئاوی لە قەزای رانیە، بڕیاردرا بە لێدانی چوار بیری ئاو بە قووڵیی 250 مەتر بۆ ناو رانیە، وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەری کێشەی دابەشکردنی ئاوی لە گەڕەکەکانی، رزگاری و کێوەڕەش و تیتۆکە، پێبکرێت.

ئیدارەی راپەڕین ئاماژە بەوەشدەکات، “پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینەوە جێبەجێدەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش رایدەگەیەنێت، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركران و مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە جەوەڵ بۆر لەناوبران. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share