ڤیدیۆیەكی هۆڵیوودی بۆ ڕوخاندنی ترەمپ ئامادە كراوە

داواكارانی گشتی لە دادگاییكردنی ترەمپ-دا، پلانیان داناوە ڤیدیۆییەكی هۆڵیوودی ئامادە بكەن بۆ تۆمەتباركردنی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و سزادانی.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە دادگایی بكرێت، گەر لابردنی ترەمپ سەركەوتوو بێت ئەوا پاش ساڵێك جارێكی دیكە سزای قورسی بەسەردا دەسەپێندرێت، وەك ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاماژەی پێكردووە.

جیمی ڕاسكین، داواكاری گشتیی سەرەكی لە ئەنجومەنی پیران لە چاوپێكەوتنێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات، بە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ڕاگەیاندووە، لەو كەیسەدا لەبری ئەوەی پشت بە شایەتحاڵەكان ببەسترێت، ڕێگایەكی دیكەی جیاواز بەكار دەهێندرێت بۆ سەركەوتن بەسەر ترەمپدا.

ئەو داواكارە گشتییە ئەوەی ئاشكراكردووە، ڤیدیۆیەكی تایبەت بە دادگاییكردنەكە ئامادەكراوە، داواكارانی گشتی پشتی پێ دەبەستن.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە هاوشێوەی “فیلمێكی ئەكشنی گەورە” ناوی ئەو ڤیدیۆیەی بردووە كە بۆ تۆمەتباركردنی ترەمپ ئامادە كراوە.

ئەوەش خراوتەڕوو، ئەو ڤیدیۆیە سەرجەم گرتەكانی پشێوییەكانی 6ی كانونی دووەم و هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس لە خۆ دەگرێت، لە پاڵیشیدا وتارەكانی ترەمپ دانراوە كە وەك هاندان بۆ ئەو خۆپیشاندانانە ناوبراوە.

بۆ دروستكردنی ئەو ڤیدیۆیە، داواكارانی گشتی پەنایان بۆ كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فیلم بردووە، وەك سەرچاوەیەك بە نیویۆرك تایمزی ڕاگەیاندووە.

پاش ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ترەمپ-ەوە بۆ جۆ بایدن، هەوڵەكانی دادگاییكردنی ترەمپ چڕتر بوونەتەوە و بەوە تۆمەتبار كراوە، هانی لایەنگرانی خۆی داوە بۆ دروستكردنی پشێوییەكانی مانگی ڕابردوو كە بە هۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیش گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی ڤاكسینی دژە كۆرۆناوە گەشبینە

بابەتی دواتر

دیپلۆماتكارانی ڕوسیا لەلایەن ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەنداوە دەركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share