نرخی نەوت 60 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاست کە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئەو ئاستەی تۆمارنەکردووە بەجۆرێک خاوی برێنت  60 دۆلاری تێپەڕاند، بەهۆی پاراستنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و ڕێکارەکانی ئەمریکا بۆ بوژانەوەی ئابوریی وڵاتەکەی و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا گەیشتە 60.20 دۆلار، بەمەش بڕی 82 سەنت و بەڕێژەی %1.38 نرخەکەی بەرزبووەوە.

لەکاتێکدا نەوتی خاوی برێنت لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە ئەو ئاستەی تۆمارنەکردووە و ئەمە بەرزترین نرخە لەو ماوەیەدا نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆماریکردووە، لەکاتێکدا لە مانگی نیساندا نرخی نەوتی برێنت گەیشتە خوار 25 دۆلار و زیاتر لە نیوەی نرخەکەی لەدەستدا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارەکانی کۆرۆناوە.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتە 57.50 دۆلار و نرخەکەی بە بڕی 65 سەنت و ڕێژەی %1.1 بەرزبووەوە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە تۆماریکردبێت.

کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیەوە بۆ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازار زیاتر لەو بڕەی لە ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک+دا دیاریکراوە یارمەتیدەرێکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بابەتی پێشتر

هەفتانە چەند پلاستیک دەخۆین؟

بابەتی دواتر

ئیخوانەکان لە میسر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share