ئۆتۆمبیلێک کەوتە ڕوباری سیروانەوە و شۆفێرەکەی خنکا

ئەمشەو 6 ی شوبات، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبیلێک بۆناو ڕوباری سیروان شۆفێرەکەی کە تەمەنی 45 ساڵ بووە خنکاوە.

‎ڕێژەن بورهان، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “نزیك كاتژمێر 7 ی ئەمشەو، لە گەڕەكی سیروانی قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری توێتا پیكاب، كەوتووەتە ناو ڕوباری سیروانەوە، بەو هۆیەشەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ئەوكەسەی گیانی لەدەستداوە، كارمەندی بەرگری شارستانی دەربەندیخانە.

‎بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان هۆكاری دروستبوونی ڕووداوەكەی بۆ كەمتەرخەمی شۆفێرەكە گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share