هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی چواری دیکەی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتری روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری گۆڵفی تایبەت، کە هەریەکەیان شوفێر و سەرنشینێکی تێدابوو پێشبڕکێیان کردبوو لەنێوان خۆیاندا، لەوکاتەشدا ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کڕاون لەسەر شەقامەکە لە رێڕەوی خۆی رۆیشتووە، بەهۆی خێرایی زۆر و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆی کێشاوە بە دواوەی ئۆتۆمبێلە کڕاونە تایبەتەکە و لەدەرەنجامی پێکدادانەکەدا کڕاونەکە گڕی گرتووە، گۆڵفەکەش دوبارە خۆی کێشاوەتەوە بەگۆڵفەکەی هاوڕێی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دەرەنجامی رووداوەکەش شوفێری کڕاونەکە کە بێتاوان بوو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی سوتاوە و گیانیلەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش کە شوفێری هەردوو گۆڵف و سەرنشینەکانیان بوون بە سەختی برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “هەر لە رووداوەکەدا زیان بەر سێ ئۆتۆمبێل و رێگاکەش کەوت ئاسەواری پێکدادانەکە، لە مەودای زیاتر لە 200 مەتر بڵاوبوونەتەوە، کە بەتەنیا ئەو ئاسەوارە پێمان دەڵێت خێراییەکان چەند بووە بەرلە رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای نێوەندگیری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوادەكات نەتەوەیەكگرتووەكان وەك لایەنی سێیەم لە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بەشداربێت، بڕیاریشیدا وردەکارییەکانی دانوستان…
Total
0
Share