وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تا ئەم پڕۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین.

وتیشی، بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن، لێرەشەوە دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

  سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی: ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز سنووردار ناكرێن

 سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك هاوشێوەی ساڵانی دیكە بەرێوەدەچن و پابەندی هیچ…
Total
0
Share