بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیـ.ـرۆر ڕایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوام، توانیمان تـ.ـیرۆریـ.ـستێک لە ناوچەی باینجان دەستگیربکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تـ.ـیرۆریستی دەستگیرکراو بە ناوی (حەکەم ڕەدام محەمەد ڕەفیعی) ناسراو بە (ئەبو حەکەم) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و چـ.ـەکداری ڕێـ.ـکخراوی تیرۆریسـ.ـتیی دەوڵـ.ـەتی ئیـ.ـسلامی بووە، لە فیرقەی (ذا.ت الـ.ـصوار)ـی لیوای (عـ.ـەبدوڵای کوڕی عومەر) بەشداریی چەندین کار و چالاکی تیرۆریسـ.ـتی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە، دوای ڕووخانی دەوڵـ.ـەتی ئیـ.ـسلامی، هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەی باینجان نیشتەجێ بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بە ماددەی 4ـی تیـ.ـرۆر، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی.