لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، یەکەم سکاڵا لە دژی دەستکاریکرنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی تۆمارکرا.
سعود سەعدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی ڕەسمی سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵی دژی بڕیارەکەی حکومەت بۆ گۆڕینی بەهای دۆلار تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دادگا سکاڵاکەی وەرگرتووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وادەیەک بۆ ئەنجامدانی دادبینیی سکاڵاکە دیاریدەکەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بڕیاریدا بە دەستکاریکردن و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بڕی 20 هەزار دینار و بانکی ناوەندییش نووسراوی بۆ سەرجەم بانک و ناوەندە داراییەکان کرد کە پابەندی بڕیارەکە بن.